هونەرمەندی
گۆرانیبێژ ئارش عوسمان نوێترین بەرهەمی هونەریی خۆی کە گۆرانییەکە بەناوی
"زەڕبی سفر" لە مانگی داهاتوودا بڵاودەکاتەوە.
ناوبراو لە
هەژماری خۆی لە ئینستاگرام ئاماژەی بە نوێترین گۆرانیی کردووە و لە ژێر ناونیشانی
"زەڕبی سفر" بڵاویدەکاتەوە، هەروەک تیزەری گۆرانییەکەی بڵاوکردووەتەوە و
لەسەر نوسیوە "ئەگەر ڕۆژێک لە ڕۆژان زەڕبی سفر کراویت، چاوەڕێی ئەم گۆرانییە
بکە کە لە گەڵتدا دەدوێت سەبارە بەو بابەتە".
ئەوەشی خستووەتە
ڕوو، گۆرانییەکە تراکی دووەمی ئەلبوومەکەیەتی و خۆی کاری موزیکی بۆ کردووە و ئاواز
و هۆنراوەی خۆیەتی، وابڕیارە لە یەکەم ڕۆژی مانگی تشرینی دووەمدا بڵاویبکاتەوە.
ئارش عوسمان ساڵی ١٩٩٢ لە شاری سلێمانی لەدایكبووە، دەرچووی کۆلێژی هونەرە،
چەند ساڵێکە کاری هونەری دەکات و خاوەنی چەند گۆرانی و کلیپێکە.
ئ.ل