نوێترین گۆرانی گۆرانیبێژی
لاو میرشاد ئاری بەناوی "چی دەبوو" لەلایەن هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئارش
عوسمان بڵاوکرایەوە.
ئارش عوسمان لە هەژماری
فەرمی خۆی لە ئینستاگرام و لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب، گۆرانی "چی
دەبوو"ـی میرشاد ئاری بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە تێکست و ئاوازی
گۆرانیەکە خۆی دایناوە.
ئارش عوسمان ساڵی ١٩٩٢ لە شاری سلێمانی لەدایكبووە، دەرچووی
کۆلێژی هونەرە، چەند ساڵێکە کاری هونەری دەکات و خاوەنی چەند گۆرانی و کلیپێکە.