نیشانە و هۆکارەکانی زیادبوونی هۆڕمۆنی شیر لە خانماندا

AM:10:03:13/10/2021

24256 جار خوێندراوەتەوە

پڕۆلاکتین یاخود هۆڕمۆنی شیر لە ڕێگەی نوخامە ڕژێنەکانەوە کە لە مێشکدایەبەرهەمدێت، کە چالاکی زیادبوونی شیر لە مەمکی دایکدا زیاد دەکات، بەڵام زیادبونی ئەم هۆڕمۆنە هۆکار و نیشانەی خۆی هەیە.

ماڵپەڕی سیحەتی لە بابەتێکدا نوسیوویەتی، زیادبوونیئەو هۆڕمۆنە لە خوێندا لە باوترین هۆکاردا دوگیانی و شیردانە بە منداڵ کە ئەمەش حاڵەتێکی سروشتییە دایک لە پێش و دوای لەدایکبوونی منداڵەکەی شیری دەبێت، بەڵام هەندێک حاڵەت هەیە لە خانماندا ئەو هۆڕمۆنەیان بەرزە،لە باوترین هۆکارەکانیش:

یەکەم: هەندێک دەرمانی تایبەت بە دابەزاندنی فشاری خوێن وەک فیرابامیل

دووەم: تێکچوونی هۆڕمۆنی ئیسترۆجین

سێیەم: دەرمانەکانی دژە خەمۆکی وەک کلۆمیبرامین

چوارەم: لە کاتی گرفتی جگەردا وەک سستبوونی جگەر

پێنجەم: بەرزبوونەوەی هۆڕمۆنی کۆرتیزۆڵ لە جەستەدا

شەشەم: تێکچوونی چالاکی نوخامە ڕژێنەکان

حەوتەم:هەندێک دەرمانی تایبەت بە دڵتێکهەڵاتن

هەشتەم: خواردنی هەندێک دەرمانی ڕووەکی وەک گوڵی یانسۆن

نۆیەم: نەخۆشی گورچیلە کە بۆ هەمیشەییە.

لە دیارترین نیشانەکانی:

یەکەم: نەزۆکی

دووەم:تێکچوونی سوڕی مانگانە

سێیەم: نەمانی سوڕی مانگانە

چوارەم: نەمانی ئارەزووی سێکسی

پێنجەم: بوونی ئازارلە مەمکدا

شەشەم: وشکبوونەوەی کۆئەندامی زاوزێ

ئ.ل