ئایا ئاوی گەرم کونیلەکانی روخسار ناهێڵێت؟

PM:02:08:12/10/2021

28704 جار خوێندراوەتەوە

یەکێک لە گرفتە باوەکانی پێستی روخساری هەندێک کەس بوونی کونیلە و چاڵە لە ڕوخساردا، کە بەهۆی زیپکەوە دروستبوون.

سەلما بەرقاوی ڕاوێژکاری نەخۆشییەکانی پێست بە ماڵپەڕی سەیدەتی ڕاگەیاندووە، سێ هۆکار لە پشت دروستبوونی کونیلە و چاڵەکانی روخسارەوەن ئەوانیش:

یەکەم: زیاد دەردانی ڕژێنە چەورییەکان.

دووەم: گۆڕانکاریی جەستەیی لە قۆناغی هەرزەکاریدا و گرفتی هۆڕمۆنەکان

سێیەم: هەڵکشانی تەمەن

ئەو پسپۆڕە لەبارەی ئاوی گەرمەوە بۆ نەمانی کونیلەکانی روخسار ئاماژەی بەوەکردووە، ئاوی گەرم کونیلەکان دەکاتەوە و ئاوی سارد دایدەخات، هەر بۆیە ئاوی گەرم کونیلەکان بچوک دەکاتەوە بەڵام بە تەواوەتی لەناوی نابات.

بەگوێرەی ئەو پسپۆڕە، ئاوی گەرم و هەڵم کونیلەکان بچوک دەکاتەوە و حەوانەوە بە ماسولکەکانی ڕوخسار و پێست دەبەخشێت بەڵام نابێتە هۆی نەمانی کونیلە و چاڵەکان بەتایبەت لە وەرزی زستاندا، بەڵام ئەوەش بەو مانایە نایەت کە دەبێت بە ئاوی گەرم ڕوخسار بشۆرێت، چونکە کونیلەکان دەکاتەوە و میکرۆب و بەکتریا دەچنە ناویەوە و هۆکار دەبێت بۆ هەوکردن و دەرکەوتنی زیپکە، هەر بۆیە گرنگە لە دوای ئەوەی بە ئاوی گەرم ڕوخسار شۆرد دواتر ئاوی سارد بدەیت لە روخسار.

ئ.ل