بۆ دروستکردنی
کەسایەتی و مێشکێکی بەهێز لە منداڵدا، پێویستە دایک و باوک لە هەندێک رەفتار و
شێوازی پەروەردەکردن دوربکەونەوە.
ماڵپەڕی بیزنس
ئینسایدەری ئەمریکی لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بۆ ئەوەی منداڵ کەسایەتیی و مێشکێکی بەهێز هەبێت و
بتوانێت بەسەر گرفتەکانی ژیان زاڵ بێت و سەختییەکان چۆکی پێدانەدات، گرنگە باوکان
لەم شتانە دوربکەونەوە:
یەکەم: گرنگی بە
هەستەکانی منداڵەکەت نەدەیت.
دووەم: واز لە چارەسەرکردنی
رەفتارە هەڵەکانی منداڵەکەت بهێنیت.
سێیەم: ڕێگە مەدە
ترسەکانی خۆت زاڵبێت بەسەر پەیوەندیی نێوان خۆت و منداڵەکەت، ڕێگە بدە شتی نوێ
تاقیبکاتەوە.
چوارەم: لە ئازارەکان
پارێزگاریی لێبکەیت، ڕێگە منداڵەکەت خۆی ئازار و ناڕەحەتی و دڵەڕاوکێکان تێپەڕێنێت
و ئەو هەستانە تاقیبکاتەوە، بەڵام بەردەوام پاراستنی زیان بە کەسایەتی دەگەیەنێت.
پێنجەم: ڕێگە نەدەیت
بەرپرسیارێتی هەڵبگرن، ڕێگە مەدە منداڵەکەت لە بەرپرسیارێتی هەڵبێت، بەپێی
تەمەنەکەی بەرپرسیارێتی پێبدە بۆ ئەوەی متمانە و بڕوای بەخۆی هەبێت.
شەشەم: پێشبینی بۆ
منداڵەکەت دامەنێ کە بەو جۆرە دەربچێت تۆ دەتەوێت، هەر بۆیە فشاری زۆری مەخەرە سەر
رەنگە ئەو کارەی تۆ ببێتە هۆی ئەوەی هەست بە شکانی کەسایەتی بکات.
ئ.ل