کچێکی روسی تەمەنی ٢٨ ساڵە و ٢٣ ساڵە قژی نەبڕیوە

PM:07:12:09/10/2021

4652 جار خوێندراوەتەوە

ئەنزێلیکا بارانۆڤا ناوی ئەو کچە پەرستارە ڕوسییەیە کە ماوەی ٢٣ ساڵە قژی نەبڕیوە و تەمەنی ٢٨ ساڵە باسی لەوەش کردووە کە هیچ پلانێکی نەبووە بۆ ئەوە.

هەواڵێکی ماڵپەڕی odditycentral باس لەچیرۆکی کچێک دەکات کە تەمەنی ٢٨ ساڵە و ماوەی زیاتر لە ٢٣ ساڵە قژی نەبڕیوە ئەم شتەش لەخۆیەوە بووە و ساڵ لەدوای ساڵ ڕۆشتووە قژی نەبڕیوە و نیازی نەبووە بۆ کاتێکی دیاریکراو قژی نەبڕێت یان هەر شتێکی دیکە.

هاوکات کچەکە ماوەی ٢٣ ساڵە بەشێوەیەکی بەردەوام خزمەتی قژی دەکات و گرنگی زۆری پێدەدات بەبێ ئەوەی هیچ شتێکی دیاریکراو بکات بۆ ئەوەی ڕوخساری یاخود شێوەی بگۆڕێت بەڵام بەردەوام شانازی بە قژییەوە کردووە و باسی لەوەکردووە کە هەفتانە دوو جار قژی شتووە بە شامپۆی ئاسایی و پاشان بە شانەیەکی ئاسایی دایهێناوە بۆ ئەوەی جوانی بمێنێتەوە.