پێنج فێڵی پۆشینی جلوبەرگ کە وادەکەن بەبێ ریجیم جەستەت رێك دەربکەویت

PM:11:02:07/10/2021

11288 جار خوێندراوەتەوە

رەنگە ئاسان نەبێت بە بەردەوامی کێشێكی رێكت هەبێت و رەنگە ماوەی جارێك کێشت زیاد بکات، بۆ ئەم مەبەستەش دەتوانن سوود لە چەند فێڵێکی لەبەرکردنی جلوبەرگ وەربگرن.

ماڵپەڕی "برایت ساید" ئاماژەی بە پێنج فێڵی جلوبەرگپۆشین کردووە کە یارمەتیدەرن بۆ ئەوەی رێكتر و جوانتر دەربکەویت بەم جۆرە:

- ئەو پێڵاوەی لەپێی دەکەیت با رەنگەکەی نزیكبێت لە رەنگی پێستی خۆتەوە، بۆیە رەنگی بێجی و قاوەیی و گۆشتی وادەکەن قاچت درێژتر و رێکتر دەربکەوێت، ئەگەر پانتۆڵێکی تەسکیش لەپێدەکەیت ئەوا با پێڵاوەکانت لە رەنگی پانتۆڵەکەتەوە نزیكبێت.

جلی زۆر تەسك یان زۆر پان لەبەر مەکە، بەڵکو با بەپێی قەبارەی خۆت بێت.

هەموو کاتێك پشتت بەرێکی بهێڵەرەوە و خۆت مەنوشتێنەرەوە.

ئەو قوماشانە هەڵبژێرە کە گونجاون بۆت، نە زۆر ئەستوور بێت زۆر تەنك، هەروەها شێوەی چوارگۆشە و خەت خەت لەبەرمەکە چونکە قەڵەو دەرتدەخەن، ئەو قوماشانە هەڵبژێرە کە نەرمن و دەکشێن.