بوکەڵەیەک هاوشێوەی فیلمە ترسناکەکان هەڕەشە لە خاوەن ماڵەکەی دەکات

PM:08:19:20/09/2021

11900 جار خوێندراوەتەوە

پیاوێکی بەریتانی لەو خانووە تازەی کە کڕیویەتی لە یەکەم رۆژی نیشتەجێبوون تیایدا، بوکەڵەیەک و نامەیەکی دەستنوس دەدۆزێتەوە کە پەیامێکی هەڕەشەی بۆ خاوەن ماڵەکە تێدابووە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "لبنان٢٤"، پیاوێکی بەریتانی ٣٢ ساڵ بەناوی "جۆناسان لویس" لەو رۆژەی کە کلیلی خانووە نوێکەی وەرگرتووە و چووەتە ناوی لە پشتی عەمودێکی تەنکەوە کە لە ماڵەکەیدا دانرابوو بوکەڵەیەکی دۆزیەوەتەوە کە نامەیەکی دەستنوسی پێوە بووە.

لە نامەکەدا نووسراوە "خوێنەری ئازیز/خاوەنی نوێی ماڵەکە، ناوم ئێملیە (بوکەڵەکە). خاوەنەکانی پێشووی ئەم ماڵە کە ساڵی ١٩٦١ لێرە دەژیان، من خۆشمنەدەویستن، بۆیە دەبوایە بڕۆن، هەموو ئەوەی کردیان ئەوەبوو کە بە شێوەیەکی ناشرین گۆرانیان دەوت، باشترین هەڵبژاردن ئەوەبوو کە بە چەقۆ بیانکوژم، بۆیە هیوادارم کە تۆش چەقۆت لەگەڵ خۆتدا هێنا بێت، شەوێکی شاد."

خاوەن خانووەکە سەرەتا زۆر ترساوە، بەڵام دواتر بریکاری خانووبەرە بۆی رونکردەوە کە عەموودەکە نوێیە و ئەو کرێکارانەی لەوێ ئیشیان کردوە بە گاڵتەوە دایانناوە.