وێنە.. منداڵێک بەھۆی لوتییەوە خەڵکی وەک خواوەند سەیری دەکەن

PM:04:50:20/09/2021

10932 جار خوێندراوەتەوە

منداڵێکی ھیندی بە ھۆی ئەوەی بە دوو لوتەوە لە دایکبووە، خەڵکی ناوچەکەی وەک خواوەند سەیری دەکەن و ڕۆژانە دەچنە لای بۆ ئەوەی نزایان  بۆ بکات.
لاکشمی منداڵێکی ھیندییە و بە دوو لوتەوە لەدایکبووە، ھەمیشە ترسی لەوەبووە کۆمەڵگەکەی ڕەتی بکەنەوە و گاڵتەی پێبکەن، بەڵام دواتر ئەم شێوەی دەبێتە مایەی خێر و سامانێکی زۆری دەست دەکەوێت.
ئەو منداڵە لە ویلایەتی ئۆتارا برادیش لە ھیندستان دەژی و خەڵکی وەک خواوەندی پارە و سامان ھەژماری دەکەن، دانیشتووانی ناوچەکە دیاری و پارەی بۆ دەھێنن  تاکو ئەویش نزا و پارانەوەیان بۆ بکات و دەستی خێر بخاتە سەریان.
ئەو منداڵە نەشتەرگەریی جوانکاریی بۆ لوتی کردووە بەڵام نەشتەرگەرییەکە سەرکەوتوو نەبووە و بە شێوەیەکی تەواو چاکنەبووەتەوە، ھەر بۆیە پزیشکەکان بە خێزانەکەیان راگەیاندووە، لە تەمەنی منداڵیدا نەشتەرگەرییەکە سەرکەوتوو نابێت و لە تەمەنی ھەرزەکاریدا ئەو نەشتەرگەرییەی بۆ دەکرێت، ھەر بۆیە تا ئەو کات چاوەڕێ بکەن.
خەڵکی ئاماژەیان بەوەکردووە، بەھۆی تێکچوونی ڕوخسارییەوە ناوبانگی پەیداکردووە چونکە ھاوشێوەی خواوەندی پارە و سەروەتە، کە لە ناو ھیندا ئەو خواوەندە بە "جانیشا" ناودەبرێت، بەھۆیەوە خەڵکی باکوری ھیند ڕێزێکی زۆر لەو منداڵە دەگرن و نازناوی خواوەندەکەیان پێداوە، چونکە ئەویش دوو لوتی ھەبووە، لە فێستیڤاڵەکان ئە ومنداڵە دەخەنە سەریان و دەیگڕێن، خەڵکەکەش پارە و دیارییپێدەدەن و لێی دەپاڕێنەوە کە نزایان  بۆ بکات تاکو دەوڵەمەند بن.
ئ.ل