دوو هاوسەر سزای زیاتر لە ٣٠٠ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێنراوە

PM:03:30:18/09/2021

2832 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی تونس رایگەیاند کە دوو هاوسەری دەستبەسەر کردووە و سزای ٣٠٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاندوون.

وەزارەتەکە روونیکردووەتەوە، یەکەکانی هێزی نیشتیمانی لە ویلایەتی قەفسە ئەلقەت دوو هاوسەریان دەستبەسەرکردووە کە ٧٢ فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆدەرچووە بەهۆی ئەوەی چەکی بێپارەیان بڵاوکردووەتەوە.

هەروەها وەزارەتەکە وتوویەتی، ئەو دوو هاوسەرە سزای ٣٠٢ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێنراوە.