چاویلکە گرفتەکانی خەو چارەسەر دەکات

2019-05-21

3524 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زانایانی هۆڵەندی لە نوێترین توێژینەوەیاندا ئاشکرایانکردووە، بەکارهێنانی چاویلکە بۆ بەدووربوون لە تیشکی شینی مۆبایل و کۆمپیوتەر گرفتەکانی نوستن چارەسەر دەکات.

بەگوێرەی زانایانی دەزگای تەندروستی هۆڵەندی کە لەنێویاندا زانکۆی Amsterdam UMCو پەیمانگای هۆڵەندی بۆ زانستی دەمارەکان هاتووە، ئەو تیشکە شینەی لە شاشەی مۆبایل و کۆمپیوتەرەوە دەردەچێت کاریگەریی لەسەر کاتژمێرەکانی جەستە دەبێت بەجۆرێک ڕێگری دەکات لە بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی نوستن "میلاتۆنین".

زانایان ڕایانگەیاندووە، گەنجان زیاتر لە هەر چینێکی کۆمەڵگە ڕووبەڕووی گرفتەکانی خەو دەبنەوە بەهۆی زۆر بەکارهێنانی ئەو ئامێرە ئەلەکترۆنییانە.

بەکارهێنانی چاویلکە بۆ ڕێگریکردن لە تیشیکی شینی شاشەی مۆبایل و کۆمپیوتەر، سیستمی خەو چارەسەر دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا هۆکارە بۆ باشترکردنی هەستکردن بە ماندوویەتی و کەمبوونەوەی تەرکیز و تێکچوونی میزاج.

ئاماژە بەوەشدەکەن، ئەنجامە ئەرێنییەکەی لەدوای حەوت ڕۆژ لە بەکارهێنانی دەردەکەوێت.

Image result for Glasses for the treatment of sleep disorders

ئ.ل