زانایان سوودە تەندروستییەکانی برۆکلییان ئاشکراکرد

2019-05-21

11955 جار خوێندراوەتەوە

+ -

برۆکلی دەوڵەمەندە بە ماددەی خۆراکیی گرنگ، باشترە لە ژەمە خۆراکییەکاندا بوونی هەبێت، جەستە لە زۆربەی نەخۆشییەکان دەپارێزێت.

زانایانی بواری خۆراک دەڵێن، برۆکلی لە توانایدایە هاوسەنگیی مێشک ڕابگرێت، لە توشبوون بە شیزۆفینیان بەدووردەبن، بەهۆی بوونی ماددەی سۆلڤۆراڤانە لە برۆکلیدا.

برۆکلی کاریگەریی هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ و سوڕی خوێن، فشاری خوێن و ئاستی چەوری لەش کەمدەکاتەوە.

زانایان ئاماژە بەوە دەکەن ئەو کەسانەی بەدەست هەوکردنی جیاوازەوە دەناڵێنن، دەتوانن سوود لە خواردنی برۆکلی وەربگرن، چونکە ماددەی گلۆکراڤانین لە پێکهاتەیدا ماددەیەکی دژە ئۆکسانە، هەوکردنی جەستە ناهێڵێت و بەرگریی لەش بەهێز دەکات.

کرداری هەرس چالاک دەکات، هەربۆیە پزیشکان ئامۆژگاریی خەڵک دەکەن برۆکلی لە ژەمە خۆراکییەکانیاندا هەبێت، بەتایبەت ئەوانەی بەدەست بەدهەرسی و قەبزی و زیادبوونی ترشەڵۆکی گەدە و هەوکردنی قوڕگەوە دەناڵێنن.

برۆکلی بەهۆی بەرزیی تواندنەوەی ئاستی سێیەم چەوری لەشەوە بۆ توشبووانی نەخۆشیی شەکرە بەسوودە.

کالۆریی بەرزی تێدایە، بە جۆرێک کوپێک برۆکلیی کوڵاو نزیکەی ٤٠ کالۆریی تێدایە، لەگەڵ ئەوەشدا ڤیتامین C و K و A لە جەستەدا زیادەکات، بڕی پۆتاسیۆم لە پێکهاتەیدا بەرزە کە تەندروستیی کۆئەندامی دەمار دەپارێزێت.

Related image

ئ.ل