​زانیارییە تایبەتییەکانی ملیۆنان کەس لە ئینستاگرام مەترسییان لەسەرە

2019-05-21

4818 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شارەزایەکی  تەکنەلۆژیای زانیاری ئاسایش ئاشکرایکردووە ، تۆڕی زانیارییەکانی  تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام  بۆشاییەکی ئەمنی ئەلیکترۆنی تێدایە و بەو هۆیەوە زانیارییە تایبەتییەکانی زیاتر لە ٥٠ ملیۆن لە کەسایەتییە بەناوبانگەکانی بەکارهێنەری ئینستاگرام  لە مەترسیدایە.

ئەنوراغ سن شارەزای بواری تەکنەلۆژیای زانیاری ڕایگەیاندووە، بە پێی ئەو لێکۆڵینەوانەی کردوویەتی ڕێژەیەکى زۆر لە زانیارییە تایبەتەکان لەلایەن ئینستاگرامەوە لەسەر سێرڤەرێکی ئەمازۆن دانراوە بە پێی هیچ سیستمێکی پاراستن و پاسۆرد و بە ئاسانی هاککەرەکان دەتوانن پێی بگەن.

ئەوەشی وتووە، زیاتر لە ٥٠ ملیۆن  لە کەسانی بەناوبانگ و ئەکتەر و بەرپرس و کۆمپانیا گەورەکان زانیارییەکانیان لە بەردەم مەترسی هاککردندایە.

ئەنوراغ سن ئەوەشی خستووەتەڕوو،  بەرپرسانى ئینستاگرام و فەیسبووکی لە کێشەکە ئاگادارکردووەتەوە و  وتوویانە بە خێرایی لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە دەکەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ماوەی ڕابردووشدا چەندین جاری دیکە بۆشایی ئەمنی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دروستبووە و کێشەى بۆ سەدان هەزار لە بەکارهێنەران دروستکردووە.