هەڵوێست گۆرانییەکی ناو فلمەکەی بڵاوکردەوە

2019-05-21

16107 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هونەرمەندی گۆرانیبێژ هەڵوێست محەمەد بەشێک لەو گۆرانیانەی بڵاوکردەوە کە لە فلمی پەیکەری دڵدا وتویەتی.

هەڵوێست گۆرانیبێژ و ئەکتەری سەرەکی فلمی پەیکەری دڵ، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، یەکێک لە گۆرانییەکانی بڵاوکردەوە کە لە فلمی پەیکەری دڵدا وتویەتی و نوسیویەتی "کۆمەڵێک گۆرانی نوێی تایبەت لە فیلمەکەماندا گوێبیست دەبن".

لە فلمەکەدا هەریەک لە هونەرمەندان (ھەڵوێست محەمەد، نزار سەلامی، نارین ئالان، ڕێشان حەمۆ، ڕۆژان حەمە جەزا، ئەحمەد ڕەئوف، ژیان ئیبراھیم خەیات، حەمە عەلیخان) رۆڵ دەبینن. جگە لەم هونەرمەندە دیارو بەناوبانگانە کە رۆڵە سەرەکییەکان دەبینن، چەندین ئەکتەری بەناوبانگی تر لە فلمەکدا بەشدارن.

فلمی پەیکەری دڵ، لە سیناریۆی لوقمان سوخندەرە و لە دەرهێنانی شوان عەتووف، چیرۆکەکەی لەلایەن عەبدولغەفار عەبدوڵڵاوە نوسراوە، باهۆز نەسرەدین و بەختیار فەتاح پڕۆدیوسەری فلمەکەن، لە بەرهەمهێنانی میترۆنۆم پڕۆدەکشن و کام پڕۆدەکشنە.

لە ئێستادا کاری بەرهەمهێنانی فلمەکە تەواوبووە، ئامادەکاری بۆ نمایشکردنی دەکرێت لە سینەماکانی کوردستان وعێراق، دواتر ناردنی بۆ فێستیڤاڵە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان.