نەڤید زەردی داوا لە هەوادارەکانی دەکات ڤیدیۆی بۆ بنێرن

2019-05-21

9286 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هونەرمەندی گۆرانیبێژ نەڤید زەردی سەرقاڵی ئامادەکردنی کلیپێکی نوێیە، بۆ ئەو مەبەستەش داوای لە هەوادارەکانی کردووە دەتوانن لەسەر بەشێکی گۆرانییەکەی ڤیدیۆی خۆیان تۆماربکەن.

نەڤید لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئاماژەی بە نوێترین کاری هونەری خۆی کردووە کە کلیپێکە بەناوی "وەرەوە"، ئاواز و هۆنراوەی خۆیەتی، بەشێک لە گۆرانییەکەی لەکاتی تۆمارکردندا بڵاوکردووەتەوە.

نەڤید داوای لە هەوادارەکانی کردووە دەتوانن بەشێک لە گۆرانییەکە بەشێوەی ڤیدیۆ بڵێنەوە و بۆ هەژمارەکەی بنێرن تاکو لە ئەکاونتەکەی خۆی بڵاویبکاتەوە.

نەڤید زەردی خەڵکی شاری مهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لە ساڵی ٢٠٠٤ ەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە و توانیویەتی لە ڕێگەی گۆرانییەکانییەوە هەوادارێکی زۆری هەبێت، کۆمەڵێک ڤیدیۆ کلیپ و گۆرانی تۆمارکراوی هەیە، جگەلەوەش چەندین کۆنسێرتی لە شارە جیاوازەکان ئەنجامداوە.

ئ.ل