هەڵکەوت زاهیر چی بە ئەحمەد خەلیل دەڵێت؟

هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئەحمەد خەلیل - هونەرمەندی ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیر
2019-05-21

62968 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هونەرمەندی ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیر پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و باسی ئەحمەد خەلیل دەکات و دەڵێت نابێت ڕاگەیاندن شێواندن دروست بکات.

هەڵکەوت زاهیر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی "نابێت ڕاگەیاندن شێواندن دروست بکات، لەگەڵ ڕێزم بۆ هونەرمەند ئەحمەد خەلیل، لە نزیکەوە ئاشنایم لەگەڵت نەبووە، بەدەر لەوە هونەرمەندێکی سەرکەوتوویت و ڕێزێکی زۆرت هەیە".

ئەم  پەیامەی هونەرمەندی ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیر بۆ هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئەحمەد خەلیل، پاش ئەوە دێت کە وەک خۆی دەڵێت خوێندنەوەی هەڵە بۆ لێدوانێکی هەڵکەوت زاهیر کراوە لە بارەی ئەحمەد خەلیلەوە.

Image may contain: 1 person, text

ھەڵکەوت زاھیر ساڵی ١٩٧٢ لە سلێمانی لەدایکبووە، ساڵی ١٩٩٢ پەیمانگای هونەرە جوانەکانی تەواوکردووە، لە پەیمانگاکانی ئەڵمانیا درێژەی بەخوێندنی میوزیکداوە. ئاوازدانەرێکی ناسراوی کوردە، پێشتر ڕاوێژکاری ھونەریی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بووە. بەهۆی کارەکانییەوە ناوبانگێکی زۆری پەیداکردووە. کاری هونەری و ئاوازدانانی بۆ زۆرێک لە گۆرانیبێژەکان کردووە. جگە لەوەی کاری ئاواز دانانی بۆ زۆرێک لەهونەرمەندانی کورد و عەرەبی عێراقی و سوری کردووە. تا ئێستا چەندین گۆرانیبێژ لەسەر دەستی ئەو دەرکەوتوون وەک (دڵنیا رەزازی، باخان، هەڵدێر، لۆکە، دەشنێ، ناسلی، نیلیسا، شانیا، میرا، دینا). خەڵاتی (ئەرو – ئیستەنبوڵ)ی وەک باشترین مۆسیقا بۆ ساڵی ٢٠١٢ پێبەخشراوە.

 ئەحمەد خەلیل، لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە ساڵی ٢٠١٢ دەستی بەکاری هونەری کردووە، یەکەم ڤیدیۆ کلیپیشی بە ناوی "چاوەڕوانی" بوو کە بە وتەی خۆی بە پارەی کرێکاری بەرهەمیهێناوە، خاوەنی زیاتر لە ١٢ ڤیدیۆ کلیپە و چەندین ئاهەنگ و کۆنسێرتی گۆرانی سازکردووە، لە ئێستادا بەهۆی بەرهەمەکانیەوە هەوادارێکی زۆری هەیە.