سەفین بەرزنجی گۆرانی بۆ یارەکەی دەڵێت

2019-05-20

18419 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هونەرمەندی گۆرانیبێژ بەم نزیکانە نوێترین ڤیدیۆکلیپی بەناوی "یارەکەم" بڵاودەکاتەوە کە نوێترین کاری هونەرییەتی.

لە لێدوانێکدا بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ئەم هونەرمەندە ئاماژەی بەوەکرد، ئەمە نوێترین بەرهەمی منە کە بەم نزیکانە بڵاوی دەکەمەوە، کە ئاوازی خۆمە و هۆنراوەکەی لەلایەن ئاراس گەبەییەوە نوسراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دابەشکردنی موزیکی لەلایەن "زانا عەبدوڵا"وە بۆ کراوە و کاری کلیپ و دەرهێنانی لەلایەن "زانا عەبدوڵا" بۆ کراوە و لە دەرهێانی "ئەندام ئەمین"ە.

سەفین بەرزنجی یەکێکە لە هونەرمەندە دیارەکانی شاری سلێمانی، کە ماوەیەکی زۆرە کاردەکات، خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆکلیپێکە و لەماوەی ژیانی هونەریدا ئاوازی بۆ چەندین گۆرانی هونەرمەندان داناوە.

ژ.ن