ڤیدیۆ.. دوو هونەرمەند لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتدا ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە

2019-05-20

8702 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئاڵۆزی لە نێوان دوان لە گەورەترین هونەرمەندانی ئەفریقا لەسەر ستەیجی دابەشکردنی خەڵاتی میوزیکی غانا دروستبوو.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی بی بی سی بڵاویکردووەتەوە، هونەرمەندی ناوداری ئەفریقا ستەونبوێی دەستبەجێ دوای ئەوەی خەڵاتی "هونەرمەندی ساڵ"ی پێ درا، تووشی دەمەقاڵە و ڕووبەڕووبوونەوە بووە لەگەڵ هونەرمەندی ڕکابەری شاتا وەیل.

لە بابەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەو دوو هونەرمەندە ژمارەیەکی زۆر لە هەواداریان هەیە و، بەردەوام لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان قسە بە یەکتر دەڵێن لەبارەی ئەوەی کامەیان باشترین هونەرمەندە.

بەگوێرەی وتەی پۆلیس، بەهۆی ڕووداوەکەوە کەس بریندارنەبووە و دوای ماوەیەکی کورت لە جیاکردنەوەیان لە یەکتر، مەراسیمەکانی ئاهەنگەکە دووبارە بەردەوام بووە.

ستەونبوێی لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی (Joy) وتی، "لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەندین جار هەڕەشەی کردووە و، خۆم ئامادەکرد بۆ هەر ڕووداوێکی نەخوازراو، بۆیە چەکم لەگەڵ خۆم هێنا."

وتیشی، "بە ئاشتی هاتم و بە ئاشتی دەڕۆم، داوای لێبوردنیش لە هەموو خەڵکی غانا دەکەم لەبارەی ئەو ڕووداوەوە."

لە ڤیدیۆکەدا دیارە، ستەونبوێی دەمانچەیەکی دەرهێناوە و هەڕەشە لە شاتا وەیل دەکات.

ئەمەش گرتەی ڤیدیۆیی ڕووداوەکەیە:

Composite of Shatta Wale and Stonebwoy

 ز.ن