کۆنترین ڕیکۆردی دەنگیی بانگدان لە مەککە بڵاوکرایەوە

2019-05-19

8107 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رێکخراوی " دارة الملك عبد العزيز " پارچە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردوەتەوە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر کە کۆنترین دەنگی بانگدانە لە مێژوودا.

ئەم ڕیکۆردە دەنگییە لە مزگەوتی حەرام ڕیکۆردکراوە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ١٣٨ ساڵ بەر لە ئێستا.

ڕێکخراوەکە لەبارەی ئەو دەنگەوە وتی: ئەمە کۆنترین دەنگی ڕیکۆردکراوی بانگە لە مزگەوتی حەرام (مەککە)، کە دەنگێکی ڕیکۆردکراوی دەگمەنە و لە کتێبخانەی لایدن لە هۆڵەندا هەڵگیراوە.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم پارچە دەنگە لەلایەن ڕۆژهەڵاتناسی هۆڵەندی کریستیان سنۆك هۆرخرونیە لە ساڵی ١٣٠٢ک (١٨٨٥ ز) ڕیکۆردکراوە.

هەر لە تویتەکەدا ڕێکخراوەکە داوای لە بەکارهێنەرانی تویتەرکردووە کە سەرنج بدەنە جیاوازیی نێوان دەنگی بانگدانی ڕابردوو و ئێستادا کە لەو کاتەدا مایکرۆفۆن نەبووە.