کەنار رەنگاڵەی میلۆدی بڵاودەکاتەوە

2019-05-19

4628 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خانمە هونەرمەند کەنار تەها بە هاوکاریی گروپی میوزیکی لوڕ بەرهەمێکی نوێ بەناوی رەنگاڵەی میلۆدی بڵاودەکاتەوە.

لە لێدوانێکدا بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، نزار زێوێی سەرپەرشتیاری گروپی میوزیکی لوڕ ئاماژەی بەوە کرد، ئەم بەرهەمە لە پێنج گۆرانی پێکهاتووە وەک کۆکتێلێک، گۆرانییەکان لە زاراوە جیاوازەکانی کوردستانە لە کرماشانەوە تا بادینان.

بەرهەمەکە لەلایەن نزار زێوێییەوە کاری میوزیکی بۆ کراوە، لە ستۆدیۆی گروپی میوزیکی لوڕ تۆمارکراوە، ئەندامانی گروپی میوزیکی لوڕ وەک ژەنیار لە بەرهەمەکەدا کاریانکردووە.

نزار زێوێی وتی، ئێستا بەرهەمەکە لە قۆناغی مۆنتاژدایە و دەمانەوێت لە جەژنی ڕەمەزاندا وەک جەژنانەیەک پێشکەشی گوێگرانی هونەری کوردیی بکەین، کاری وێنەگرتن و کلیپکردنی لەلایەن خاکەوە ئەنجامدراوە.