هێرۆ گۆرانییەکی سابیر کوردستانی دەڵێتەوە

2019-05-19

40252 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هونەرمەندی گۆرانیبێژ هێرۆ فریا یەکێک لە بەرهەمە دیارەکانی هونەرمەند سابیر کوردستانی بە ستایلێکی جیاواز دەڵێتەوە.

هێرۆ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە، تێیدا گۆرانی "لە دوورەوە"ی سابیر کوردستانی گۆرانیبێژ دەڵێتەوە.

"لە دوورەوە" یەکێکە لە گۆرانییە دیارەکانی هونەرمەندی گۆرانیبێژ سابیر کوردستانی، کە ساڵانێکی زۆرە ئەو گۆرانییەی وتووە، هێرۆ بە ستایلێکی جیاواز بەشێک لەو گۆرانییەی وتووەتەوە.

هێرۆ خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و ماوەیەکە سەرقاڵی کاری هونەرییە، لەگەڵ فریا پێکەوە چه‌ند ساڵێكه‌ گروپێكی هونه‌رییان دامه‌زراندووه‌ و به‌ ستایلی ڕاك كاری هونه‌ریی خۆیان ئه‌نجامده‌ده‌ن، پێشتر ئه‌لبوومێكی هونه‌رییان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و چەندین کاری هونەریی هاوبەشیان هەیە.

ئ.ل