جێگرەوەی باتمان بەڕێوەیە

2019-05-18

2326 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەکتەری جیهانی ناودار بۆ فلمەکانی توایلایت ڕۆبێرت پاتینسن ئەگەری هەیە ڕۆڵی باتمان "کەیپد کروسەیدەر" ببینێت.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی سی ئێن ئێن ئاماژەی بە فلمی "The Batman" کردووە، کە ڕەنگە ئەکتەری بەناوبانگ ڕۆبێرت پاتینسن ڕۆڵی کارئەکتەری باتمان ببینێت.

لە بابەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، فلمەکە ڕۆژی ٢٥ی حوزەرانی ساڵی ٢٠٢١ نمایشدەکرێت و دەرهێنەرانی فلمەکەش باسیان لەوە کردووە کە پێویستییان بە "بروس وەینێکی گەنجە" بۆ فلمە نوێیەکەیان و لە ئێستا لەگەڵ ڕۆبێرت پاتینسندا لەو بارەیەوە گفتوگۆ دەکەن.

وادانرابوو بێن ئافلێک، ئەکتەری بروس وەینی فلمی "Justice League"، ڕۆڵی باتمان ببینێت و فلمەکە بنوسێت و دەریشیبهێنێت، بەڵام مانگی حوزەیرانی ڕابردوو دەستی لە پڕۆژەکە کێشایەوە.

بۆیە لە ئێستادا دەرهێنەرە نوێیەکان فلمەکە لە هەوڵی ئەوەدان ئەکتەرێکی نوێ بدۆزنەوە بۆ ئەو ڕۆڵە، تا ئێستا ڕۆبێرت پاتنسن و نیکۆلاس هۆڵت لە لیستی ئەکتەرەکاندان، بەڵام بە گوێرەی ڕۆژنامەی "Deadline" ئەگەری زۆرە ڕۆبێرت پاتنسن ڕۆڵی باتمانی پێبدرێت.

Caped Crusader: Robert Pattinson will play the Caped Crusader in the upcoming The Batman flick slated for a June 25, 2021 release according to Variety

ز.ن