دوێتەکەی جەستن بیبەر و ئێد شیرین ژمارەی پێوانەیی شکاند

2019-05-18

6852 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دوای ئەوەی ئەستێرەی بەناوبانگ جەستن بیبەر و ئێد شیرین دوێتێکیان بڵاوکردەوە، ژمارەی پێوانەیی شکاندووە و بووەتە یەکەمی چارتەکان.

لە بابەتێکی هونەرییدا ماڵپەڕی بی بی سی ئاماژەی بە دوێتە نوێیەکەی جەستن بیبەر و ئێد شیرین کردووە، کە بە گوێرەی کۆمپانیای فەرمی چارتەکان دەستبەجێ دوای بڵاوبوونەوەی زیاتر لە ١٢٣ هەزار جار فرۆشراوە، ٢٢ هەزار جار داونلۆد کراوە و ١٣ ملیۆن جار ستریم کراوە.

لە بابەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەو سینگڵە کە ناوی "I Don’t Care anymore"ە پێشی هەموو سینگڵەکانی تری هونەرمەندە بەناوبانگەکانی داوەتەوە، بەڵام نەیتوانیووە پێشی زۆرترین فرۆشراوی ساڵ بداتەوە کە هی گۆرانیبێژ ئارییانا گراندەیە.

گۆرانییەکی ئارییانا گراندەی کە ناوی "7 rings"ە، دوای ئەوەی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ بڵاوکراوەتەوە،  زیاتر لە ١٢٦ هەزار جار فرۆشراوە.

ئەمەش میوزیک ڤیدیۆی دوێتەکەی جەستن بیبەر و ئێد شیرینە:

 ز.ن