پەیکەری کەروێشکێک بە ٩١ ملیۆن دۆلار فرۆشرا

2019-05-18

5493 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پەیکەری کەروێشکێک کە لە لایەن هونەرمەند جێف کوونسەوە دروستکراوە، بووەتە گرانترین کاری هونەریی کە لە لایەن هونەرمەندێکەوە بفرۆشرێت کە هێشتا لە ژیاندا مابێت.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی سی ئێن ئێن بڵاوکردووەتەوە، پەیکەری کەروێشکەکە لە ستەینلێس ستیل دروستکراوە، نزیکەی ٣ پێ بەرزە و ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لە مەزادی کریستی شاری نیویۆرک بە بڕی ٩١ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە.

لە بابەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەم پێوانە نوێیە لە کاتێکدایە، شەش مانگ لەمەوبەر هونەرمەند دەیڤید هۆکنی تابلۆی "پووڵ ویز توو فیگەرز"ی بە بڕی ٩٠ ملیۆن دۆلار فرۆشتووە، ئەویش لە هەمان مەزاددا.

01 Monet Meules

بەرپرسانی مەزادی کریستی لە سەرەتادا پێیانوابوو، "کەروێشکەکە" لە نێوان ٥٠ بۆ ٧٠ ملیۆن دۆلار بفرۆشرێت، بەڵام دوای تەنها ١٠ خولەک، کڕیاران بڕی ٨٠ ملیۆن دۆلاریان پێشنیار کردبوو و لە کۆتاییشدا نرخەکەی گەیشتبووە زیاتر لە ٩١ ملیۆن دۆلار.

ئەمەش پەیکەری کەروێشکەکەیە:

The American artist's 'Rabbit' sold for more than $91M.

ز.ن