یەکەم وێنەی مەککە لە مەزادێکدا فرۆشرا

2019-05-18

7789 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یەکەم وێنەی فۆتۆگرافی مەکەی پیرۆز لەمەزادی "سۆزبی" فرۆشرا.

سکای نیوز نوسیویەتی، وێنەکە لەلایەن ڕۆژهەڵاتناسێکی هۆڵەندییەوە گیراوە، واپێشبینی دەکرێت وێنەکە بگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٨٨٨، بە بڕی ٢٥٠ هەزار دۆلار فرۆشرا.

ئاماژە بە خاوەنی وێنەکە نەکراوە کە کڕیویەتی لەگەڵ کاتی فرۆشتنەکە، کریستیان سنۆک هەرگرۆنییە، کە ئەوکات کارمەندێکی کونسوڵخانەی هۆڵەندا بووە لە جەددە وێنەکەی گرتووە.

کرستیان شارەزای لە زمانی عەرەبی و لێکۆڵینەوە ئیسلامییەکان هەبووە، نوسینی دەربارەی مەککەی پیرۆز هەیە، بۆماوەی ساڵ و نیوێک لە کونسوڵگەرییەتی هۆڵەندا لە جەددە کاریکردووە.

بەگوێرەی ماڵپەڕەکە کرستیان یەکەم لێکۆڵەری ڕۆژئاواییە کە سەردانی مەککەی کردبێت، وێنەی حاجییانی گرتووە کە بە دەوری کەعبەدا دەسوڕێنەوە .

دوای گەڕانەوەی بۆ هۆڵەندا وەکو راوێژکارێکی بەناوبانگ لە جیهاندا ناوی دەرکردووە.

أول صورة لمكة بيعت مقابل ربع مليون دولار

ئ.ل