فەرهەنگ جەمیل کلیپێکی نوێی بڵاوکردەوە

2019-05-18

8907 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هونەرمەندی گۆرانیبێژ فەرهەنگ جەمیل نوێترین بەرهەمی خۆی بە شێوەی ڤیدیۆ کلیپ بەناوی "برینم" بڵاوکردەوە.

"برینم" نوێترین بەرهەمی هونەرییەتی، ئاواز و هۆنراوەی خۆیەتی، شادمیر نامۆ کاری ئاوازدانانی بۆ کردووە، ڕامین مەنسور کاری دەرهێنانی بۆ بەئەنجام گەیاندووە.

فەرهەنگ جەمیل، یەکێکە لە گۆرانیبێژە نوێکان و چەند بەرهەمێکی هونەری تایبەت بەخۆی هەیە، لە بەرنامەی ئەرەب ئایدڵ لەگەڵ گۆرانیبێژ پەرواز حسێن بەشداری کردووە، کە لە کەناڵی ئێم بی سی پەخشکراوە.

ئ.ل