هۆکاری سەرەکیی قەڵەوبوونی منداڵ چییە؟

2019-05-17

5546 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زانایان هەندێك داتای تەندروستییان شیکردەوە لەبارەی دۆخی منداڵان لە ٢١ وڵاتی ئەوروپیدا و هۆکارە سەرەکییەکانی قەڵەوبوونی منداڵانیان دیاریکرد.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی روسیا تودەی ئاماژەی بەوەکردوە، ئۆفیسی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ناوچەیی ئەوروپا دڵنیایی ئەوەیداوە، پاش توێژینەوەی ١٣.٧ ملیۆن منداڵ کە تەمەنیان لە نێوان ٦ بۆ ٩ ساڵدابوو، بۆیاندەرکەوت کە نزیکی ٤٠٠ هەزار منداڵ هەن کە بەراددەیەکی زۆر قەڵەون، لە هەر پێنج منداڵدا منداڵێك تووشی کێشەی قەڵەوی بووە.

توێژینەوەکە ئەوەی دەرخستووە کە ئەو منداڵانەی کە شیری دایکیان پێنەدراوە زیاتر تووشی قەڵەوی بوون، ئەم منداڵانەش بەهۆی قەڵەوبوونیان لە تەمەنێکی بچووکەوە مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکان و خراپی کرداری زیندەپاڵ زیاتر بووە.

هەروەها توێژەران ئەوەیان خستووەتەروو کە شیردانی سروشتی بۆ ماوەیەکی درێژخایەن مەترسی زیادبوونی کێش بەڕاددەی %١٣ کەمدەکاتەوە.

پسپۆڕانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رێنمایی ئەوەیانداوە کە دایکان بەلایەنی کەمەوە شەش مانگ شیری خۆیان بدەن بە منداڵەکانیان دواتر هەندێك خواردنی دیکەیان بۆ زیاد بکەن بۆ ئەوەی بڕی پێویستی ماددەی خۆراکی بۆ جەستەیان دابین بکرێت.

ژ.ن