ڤیدیۆ.. ڕزگارکردنی منداڵێک لە نهۆمی ١٤ی باڵەخانەیەک

2019-05-17

5860 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە یەکێک لە شارەکانی وڵاتی چین ژیانی منداڵێک لە ڕووداوێکی مەترسیدار ڕزگار کرا، کاتێک خۆی بە قەراغی پەنجەرەی باڵەخانەیەک ڕاگرتووە تاکو نەکەوێتە خوارەوە.

ڕوسیا تودەی نوسیوویەتی، ڕووداوەکە لە شاری سۆچیان لە هەرێمی جیانگسۆ لە چین ڕوویداوە، بەپێی شایەتحاڵەکان منداڵەکە کاتێک بەدوای باوکیدا گەڕاوە چووەتە قەراغی پەنجەرەکە و گریاوە.

دراوسێکان چەند جارێک هەوڵیانداوە منداڵەکە هێمن بکەنەوە و رزگاری بکەن، بەڵام بێسوود بووە، دواتر لەلایەن پۆلیسەوە پەیوەندی بە باوکی منداڵەکە کراوە، بەخێرایی گەڕاوەتەوە ماڵەوە و توانراوە ژیانی منداڵەکە لە مردن ڕزگاربکرێت.

ئ.ل