دوای ٢٠ ساڵ شێوەی فلمەکان چۆن دەبن؟

2019-05-17

3397 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شارەزایانی بواری سینەما ئاماژە بەوە دەکەن، لە دوای ٢٠ ساڵ گۆڕانکارییەکی زۆر لە بواری سینەمادا دروستدەبێت، بە جۆرێک بینەر وا هەست دەکات لەناو فلمەکەدایە، تەنها چاو ڕۆڵی نابێت بەڵکو کاریگەریی لەسەر بیرکردنەوە و هەستەوەرەکان دەبێت.

بی بی سی نوسیوویەتی، تەکنیکەکانی بواری سینەما لە داهاتوودا گۆڕانکاریی زۆر بەخۆیەوە دەبینێت، لە ساڵی ١٩٥٥دا مۆرتۆن هیلیگ وێنەگری شارەزا لە بواری سینەمایی لە وتارێکیدا ب ەناوی "سینەما لە داهاتوودا" نوسیبووی، بەرهەمهێنانی فلمە سینەماییەکان لە داهاتوودا گەشەیەکی زۆر بەخۆیانەوە دەبینن، بە جۆرێک بینەر وا هەست دەکات بەشێکە لە ڕووداوەکان و لە ژیانی خۆیدا ڕووداوەکان ڕوودەدەن، بە شێوەیەک فلمەکان کارلێک لەسەر بینەر دروست دەکەن.

لە دوای ئەو ماوە زۆرە، لە ئێستادا سینەما گەشەی زۆری بەخۆیەوە بینیوە بەڵام لەگەڵ بەرەوپێشچوون و گەشەکردنی ئامێرە ئەلەکترۆنییەکان وەکو کامێرا و بەرنامەی کۆمپیوتەری فلمەکان لە داهاتوودا بە خێرایی گەشە دەکەن.

كيف سيبدو شكل الأفلام السينمائية بعد 20 عاما؟

کریس مەلیک هونەرمەند و شارەزای بواری تەکنیکی سینەمایی لە لێدوانێکیدا بە بی بی سی راگەیاند، فلمەکان لە گێڕانەوە دووردەکەونەوە و دەبەسترێنەوە بە ژیانی ڕۆژانەی خەڵکەوە، واتە زیاتر سروشتی دەبێت و وەکو چیرۆکی ڕاستی دەبێت، کە بینەر ڕۆژانە تێیدا دەژی.

نونی دی شارەزا لە بواری سینەما ئاشکرایکرد، لە داهاتوودا بەهۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیاوە فلمی سێ ڕەهەندی بەرهەم دەهێنرێت، کە بە "ڕۆحی دایک بۆ سێ ڕەهەند" ناوی بردووە، واتە یەکەم دەستەواژە کاریگەریی لەسەر مێشکی بینەر دروستدەکات، کاردانەوە و کاریگەریی لەسەر بینەر دەبێت.

كيف سيبدو شكل الأفلام السينمائية بعد 20 عاما؟

یوجین چانگ دەرهێنەر لەبارەی ئەو گۆڕانکارییانەی لە داهاتوودا بەسەر فلمی سینەماییدا دێت وتی، "لە دوای ٢٠ ساڵ فلمەکان بە جۆرێک دەبێت کە کۆپیی هەموو جیهان بکات، نەک تەنها شەقامێک یاخود شارێک، تەکنیکەکە بە جۆرێک دەبێت کە تێکەڵ بە خەڵک دەبێت و چیرۆکەکان لە هەموو شوێنەکان وەردەگیرێت."

لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "ئەگەری هەیە لە داهاتوودا کاتێک بەیانییەک لە خەو هەڵدەستیت لە تەنیشت جێگەی نوستنەکەتدا مێزێکی لێ بێت، لە تواناتدا دەبێت ڕۆڵی کەسایەتییەک هەڵبژێریت و بەرجەستەی بکەیت."

كيف سيبدو شكل الأفلام السينمائية بعد 20 عاما؟

ستیڤن سبیلبیرگ شارەزا لە بواری تەکنیکەکانی سینەما رایگەیاند، ئەگەری هەیە ئەو تەکنیکە بە جۆرێک پێشبکەوێت کە کاریگەریی نەرێنی بۆ دەرهێنەر هەبێت، نەتوانێت کۆنترۆڵی جوڵە و ڕووداوەکانی فلمەکە بکات، بەڵام کاریگەرییە ئەرێنییەکان زیاترن چونکە لە داهاتوودا فلمەکان تەنها بینین ڕۆڵی نابێت بەڵکو کاریگەریی لەسەر مێشک و هەستی بینەر دروست دەکات.

ئ.ل