وێنە.. هونەرمەندانی جیهان لەسەر فەرشی سووری کان

2019-05-16

9132 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە٧٢هەمین ڤێستیڤاڵی کان کە تا ڕۆژی ٢٤ی ئایاری ٢٠١٩ بەردەوام دەبێت، ژمارەیەک لە ناودارترین هونەرمەندانی جیهان بە جلوبەرگی سەرنجڕاکێشەوە ئامادەبوون.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی بی بی سی ئاماژەی بە ڤێستیڤاڵی نێودەڵەتی کان کردووە، کە دوو ڕۆژە بەردەوامە و لە وڵاتی فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت، تیایدا هەندێک لە ئەستێرە جیهانییەکانی بواری میوزیک و سینەما دەرکەوتوون.

لەو هونەرمەندانەی کە ئامادەبوون، لێس زۆمبیز، لوکا سەبات، سێلینا گۆمێز، بیل مورای تیلدا سۆنتن، جیم ژارموش، سارا درایڤەر، ئادەم درایڤەر، کڵۆوی سێڤنی.

دیارترین ئەو کەسانەش کە لەپێشبڕکێکەدا بەشدارن بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی کان، دەرهێنەری ئیسپانی "پێدرۆ ئەلمۆدۆڤار" بە فلمی "Pain y Gloria" بەشدارە کە پێشتر خەڵاتی کانی بۆ باشترین دەرهێنەر و باشترین سینارست وەرگرتووە.

"ئەخوان جان پیرۆلۆک" دەرهێنەری بەلجیکی بە فلمی "Ahmed Young" بەشدارە، لە پێشتردا دووجار خەڵاتی کانی وەرگرتووە.

دەرهێنەری بەریتانی "کین لۆچ" لە خولەکانی پێشتردا دوو جار خەڵاتی ئاڵتونی چڵەخورمای وەرگرتووە، بۆ ئەمساڵیش بە فلمی "Sorry we missed You" بەشداری لە فێستیڤاڵەکەدا کردووە.

جگە لەوانیش هەریەکە لە "ئیگزافیە دۆلان" دەرهێنەری کەنەدی و "تیرانس مالیک" دەرهێنەری ئەمریکی و "ئیلیا سلێمان" دەرهێنەری فەلەستینی و کۆمەڵێک دەرهێنەری تر لە فێستیڤاڵەکەدا بەشدارن.

ئەمەش چەند وێنەیەکی هونەرمەندە دیارەکانە کە لە ڤێستیڤاڵەکە ئامادە بوون:

Cannes Film Festival 2019 Julianne Moore

Canne Film Festival Amber Heard

Cannes Fi;m Festival Carla Bruni

 ز.ن