ڤیدیۆ.. ڕاپەرێک نزیکەی ١٠٠ ملیۆن دۆلار دەدات بە فڕۆکەیەک

2019-05-16

13381 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕاپەر و ئەستێرەی جیهانی درەیک لەم ماوەیەدا فڕۆکەیەکی بە نزیکەی ١٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ خۆی کڕیوە.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی سی ئێن ئێن بڵاوکردووەتەوە، یەکێک لە ناودارترین ڕاپەڕەکانی جیهان، درەیک، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا سەردانی فڕۆکە نوێکەی دەکات و دڵخۆشی خۆی لە کڕینی فڕۆکەکە دەردەبڕێت.

لە بابەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، درەیک لە هەژماری کەسیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرامدا ڤیدیۆکەی بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا فڕۆکەیەکی بەوینگی دەستکاریکراوی نیشانداوە و نازناوی "درەیکی ئاسمانی" لێناوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئامانجی درەیک لە گرتنی ڤیدیۆکە ئەوە بووە، کە هەواداری لەگەڵ خۆیدا ببات بۆ سەردانکردن و بینینی ناوەڕۆکی فڕۆکە نوێکەی کە پێکهاتووە لە کورسی و قەنەفەی ئاڵتوونی گرانبەها، سەرەڕای ئەوانەش، دیوارەکانی ناوەوەی فڕۆکەکەش بە گشتی ئاڵتوونە.

دەریکی تەمەن ٣٢ ساڵ، سەربەرزی خۆی لە بارەی ئەوە دەردەبڕێت کە ئەم فڕۆکەیە بە تەواوی هی خۆیەتی و بە کڕێ نەگیراوە، بۆ ماوەیەکی کاتی نییە و کەسی تیرش وەکو شەریک لەگەڵیدا نین.

ئەمەش دیمەنی دەرەوە و ناوەوەی فرۆکە نوێکەی درەیکە:

ز.ن