شاباز زەمانی بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

گۆرانیبێژ شاباز زەمانی
2019-05-16

13647 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هونەرمەندی گۆرانیبێژ شاباز زەمانی سەرقاڵی ئامادەکردنی بەرهەمێکی نوێیە لە شێوەی ڤیدیۆ کلیپ بەناوی "تۆ گۆڕاوی".

شاباز زەمانی دوای ماوەیەک لە بێدەنگبوونی لە نوێترین پۆستیدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئاماژەی بەنوێترین کاری هونەری خۆی کردووە، کە گۆرانییەکە بەناوی "تۆ گۆڕاوی".

"تۆ گۆڕاوی" یەکێکە لە تراکەکانی ئەلبوومە نوێیەکەی، تێکست و ئاوازی خۆیەتی، وابڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاویبکاتەوە.

شاباز زه‌مانى ساڵى ١٩٩٠ لە شارى سلێمانی لەدایكبووە‌، ماوەی چەند ساڵێکە دەستی بە کاری هونەری کردووە و، خاوه‌نى چه‌ندین به‌رهه‌مى هونه‌رییه‌، جگە لەوەش گۆرانیی "مەینەت"ی بۆ درامایەکی دۆبلاژکراوی تورکی وتووە، ناوبراو چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی هەیە و گۆرانییەکی دوێتی لەگەڵ کارزان فاروقی گۆرانیبێژ بڵاوکردووەتەوە.

new song (to gorawi) new album... text&milody:shabaz zamani

A post shared by Shabaz Zamani (@shabaz_zamani_official) on

ئ.ل