چۆن لە مانگی ڕەمەزاندا خۆت بەدووردەگریت لە قەبزی؟

2019-05-16

67166 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەشێک لە ڕۆژوەوان لە مانگی ڕەمەزاندا بەهۆی خێرا نانخواردن و گرنگیدان بە زۆر خواردنی شیرینی، تووشی هەوکردنی ڕیخۆڵە و قەبزی دەبن.

ماڵپەڕی سیحەتی بۆ بەدوربوون لە قەبزی لە مانگی ڕەمەزاندا کۆمەڵێک ئامۆژگاریی خستووەتەڕوو، جگە لەوەش سوودی بۆ گەدە دەبێت و لە ترشەڵۆکی گەدە بەدوردەبن ئەوانیش:

- سەرەتای ڕۆژوشکاندن بە سێ دەنک خورما و دوو پەرداخ ئاو دەستپێبکە.

- لە ئێوارەوە تا کاتی پارشێوو دوو لیتر ئاو بخۆرەوە.

- میوە بەبێ ئەوەی بکرێت بە شەربەت بخۆ، سوودی زیاترە و ماددەی ڕیشاڵی زیاترە.

- گرنگی بە خواردنە دانەوێڵەکان بدە، دەوڵەمەندن بە کاربۆهیدرات و ماددەی ڕیشاڵی.

- دوای تێپەڕبوونی کاتژمێرێک بەسەر خواردنی ئێوارەدا، ٣٠ خولەک وەرزش بکە.

- لە هەشت کاتژمێر زیاتر مەخەوە.

- ژەمی ئێوارەت بکە بە چەند سووکە ژەمێک و، هەموو خواردنە قورس و سوکەکان لەیەک کاتدا مەخۆ.

- ئاگاداربە بە هێواشی نان بخۆیت، تا تووشی بەدهەرسی و ترشانی گەدە و قەبزی نەبیتەوە.

- گرنگی بە خواردنی میوە وشککراوەکان بدە، وزە و چالاکی بە جەستە دەبەخشێت.

- بڕێکی باش لەو خواردنانە بخۆ کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین بی.

- لەکاتی هەستکردن بە قەبزی، زوو چارەسەری بکرێت تا تووشی گرفتی ڕیخۆڵەکوێرە و هەوکردنی ڕیخۆڵە نەبنەوە.

Image result for ‫قەبزی‬‎

ئ.ل