پیاوێک ئۆتۆمبێلێکی فیراری بە نرخی زیاتر لە ملیۆنێک دۆلار دەدزێت

2019-05-16

3723 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پیاوێک لەکاتی تاقیکردنەوەی ئۆتۆمبێلێکی فیراری کە نرخەکەی زیاتر لە میلۆنێک یۆرۆ بووە، سوود لەو دەرفەتە وەردەگرێت و ئۆتۆمبێلەکە دەدزێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی بی بی سی عەرەبی، پۆلیسی شاری دۆسڵدۆرڤ لە ئەڵمانیا ئۆتۆمبێلێکی لە جۆری فیراری تەراز – ٢٨٨ جی تی ئۆ لە ساڵی ١٩٨٥ دروستکراوە لە گەراجێکدا دەدۆزنەوە.

ئەو ئۆتۆمبێلە گومان دەکرێت هەمان ئۆتۆمبێلی دزراو بێت کە لە ئاژانسی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دزراوە، ئەویش کاتێک پیاوێک بە مەبەستی کڕینی ئۆتۆمبێلەکە لێیخوڕیوە و تاقیکردووەتەوە لەبری ئەوەی لەکاتی دیاریکراودا دابەزێت و ڕادەستی بکاتەوە پێ بە بەنزیندا دەنێت و بەخێرایی ئۆتۆمبێلەکە دەدزێت، دواتریش ئۆتۆمبێلەکە لە گەراجێکدا دەدۆزرێتەوە.

هەروەک پۆلیس دەڵێت "ئەو ئۆتۆمبێلە مێژووییە" نرخەکەی زیاتر لە ملیۆنێک دۆلارە، نرخەکەی لە نێوان ملیۆن و نیوێک بۆ دوو ملیۆن پاوەن دەبێت، بە نزیکی دەکاتە زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.

بەڕێوەبەری کارگێڕی ئاژانسی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ڕایگەیاند، ئەو پیاوە پێشتر چەند جارێک لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە پەیوەندی پێوەکردوون بۆ کڕینی ئۆتۆمبێلەکە.

بەهۆی ڕەنگی ئۆتۆمبێلەکەوە توانراوە بە ئاسانی لەلایەن خەڵکەوە بناسرێتەوە و پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکەن، هەربۆیە لە ماوەیەکی کەمدا ئۆتۆمبێلەکە دۆزراوەتەوە، بەڵام تاکو ئێستا ئەوکەسەی کە ئۆتۆمبێلەکەی دزیوە دەستگیر نەکراوە.

پۆلیس وێنەی ئەو کەسەیان بڵاوکردووەتەوە کە کاتێک پشکنینی بۆ ئۆتۆمبێلەکە کردووە پێش ئەوەی لێیبخوڕێت.

المشتبه به

کۆمپانیای فیراری لەم ساڵدا تەنها ٢٧٢ ئۆتۆمبێلی تەرازی دروستکردووە کە بە گرانترین و جوانترین ئۆتۆمبێلەکانی ئەو کۆمپانیایە دادەنرێت، کڕیارەکانی زیاتر کەسانی دیار و دەوڵەمەند و بازرگانەکانن.

ئ.ل