ئامادەکردنی شۆربای برنج بە سنگی مریشک

2019-05-16

13183 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شۆربا یەکێکە لە خواردنە سەرەکییەکان کە لە ژەمی ئێواران لە مانگی ڕەمەزاندا دەخورێت، هۆکارێکە بۆ پێدانی وزە بە لەش و شێدارکردنەوەی جەستە.

لێرەدا چۆنییەتی ئامادەکردنی شۆربای برنج بە سنگی مریشک دەخەینە ڕوو:

کەرەستەکانی:

سێ کوپ ئاو

پارچەیەک سنگی مریشکی وردکراو

نیو کوپ تەڕەپیازی جنراو

سەلکێک پیازی جنراو

یەک گێزەری جنراو

دەسکێک کەرەوزی وردکراو

یەک ماجی

خوێ بەپێی پێویست

کەوچکێکی بچوک ئاڵەتی ڕەش

نیو کوپ برنج

دوو کوپ ئاوی مریشک

نیو کەوچکی بچوک بیبەری تون

مەعدەنوس بۆ ڕازاندنەوەی

زەیت

ئامادەکردنەکەی:

پیازەکە لەناو کەمێک ڕۆندا سوربکەرەوە، ئاوەکەی تێبکە و لەسەر ئاگرێکی مامناوەند دایبنێ.

تەڕەپیاز و کەرەوز و سنگی مریشک و گێزەرەکەی تێکەڵبکە لەگەڵ ماجی، تێکی بدە و بۆ ماوەی ٢٠ خولەک لەسەر ئاگر جێیبهێڵە.

برنجەکە بشۆرێتەوە و تێکەڵ بە کەرەستەکانی تر بکرێت، بۆ ماوەی ٣٠ خولەک لەسەر ئاگربێت.

ئاوی مریشکەکە و خوێ و بیبەر و ئاڵەتی ڕەشی تێبکرێت و ئاگرەکە کزبکرێت.

لەدوای ٢٠ خولەک لەسەر ئاگر دابگیرێت و بە مەعدەنوس بڕازێنرێتەوە و بە گەرمی پێشکەش بکرێت.

Image result for ‫شوربة الأرز بالدجاج‬‎

ئ.ل