ڤیدیۆ.. ژنێك بەهۆی تووڕەییەوە ملوانکەکەی قوتدا

2019-05-16

4404 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ژنێکی چینی لە شاری بینزهۆ لە ناوچەی شاندۆنگی چینی، بەهۆی تووڕەبوونەوە لە دەمەقاڵەیەکی خێزانی زنجیرێکی ئاڵتوونی قوتدا کە درێژییەکەی ٤٠ سانتیمەتر دەبێت.

ماڵپەڕی زە میرەری بەریتانی ئاماژەی بەوەکردووە، تسۆی زۆنی تەمەن ٥٢ ساڵ، پاش ئەوەی دەمەقاڵەی لەگەڵ خێزانەکەیدا بووە ملوانکەکەی لە ملی داکەندووە و وەکو رکابەرییەك لەبەرچاوی هەموواندا قوتیداوە.

بەهۆی ئەوەشەوە تسۆی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و لە پشکنینی تیشكی سیتیدا دەرکەوتووە کە ملوانکەکە لەناو سکیدایە.

بۆ دەرهێنانی ملوانکەکەش پزیشکان ناچاربوون کە نەشتەرگەری بۆ بکەن، چونکە پێیانوابوو ئەگەر زیاتر لە سکیدا بمێنێتەوە ئەوا ئەگەری هەیە کۆئەندامی هەرسی کون بکات.

پاش نەشتەرگەرییەکەش ژنەکە چاکبووەوە و پزیشکان دڵنیایانکردەوە کە ملوانەکەکە هیچ زیانێکی بە هەناو و کۆئەندامی هەرسی نەگەیاندووە.

ژ.ن