تایبەتمەندییەکانی گالاکسی نۆت 10 ئاشکراکران

2019-05-16

5280 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ماڵپەڕی "مۆبایل کۆبن"ی هۆڵەندی کۆمەڵێك لە دیارترینی تایبەتمەندییەکانی گالاکسی نۆت 10ی بڵاوکردوەتەوە کە بە دیزاینێکی نوێ دەبێت.

لە دیارترین گۆڕانکارییەکان کە ئەم کۆمپانیا کۆرییە لە مۆبایلەکەدا کردوویەتی ئەوەیە شاشەکەی گەورەتر دەبێت لە شاشەی گالاکسی نۆت 9 و گالاکسی ئێس 10، درێژترین قەبارەی شاشەکەشی 6.75 ئینج دەبێت و بە کوالیتی پەخشکردنیشی 1440 لە 3040 پێکسڵدا دەبێت.

هەروەها کامێرای سێڵفی دەبێت و تایبەتمەندی هەمەجۆر بۆ کامێراکەی زیاد دەکرێت، کامێرای دواوەشی هەستەوەرێکی زیرەکی پێوە دەبێت بۆ باشترکردنی وێنەگرتنی لەگەڵ تەکنیکی " Augmented Reality" بۆ زیاددەکرێت.

لە تایبەتمەندییەکانی دیکەشی ئەوەیە کە هەستەوەرێکی بە کوالیتی 16 مێگاپێکسڵ هەیە لەگەڵ چەندین هاوێنەی تایبەت بە گۆشەی زۆر کراوە.

واچاوەڕواندەکرێت کە نۆت 10 لە چەند مانگی داهاتوودا بخرێتە بازاڕەکانەوە، بە چوار نمونەی نوێ دەبێت و هەر یەکێکیان کۆمەڵێك تایبەتمەندی جیاوازی خۆیان دەبێت.

ژ.ن