پێنج شت کە دەبێت پیاوان بەبێ شەرم باسی بکەن

2019-05-16

198166 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جیهاندا لە هەموو ٤٠ چرکەیەکدا کەسێك خۆیدەکوژێت، زۆرینەی ئەم کەسانەش پیاون، هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی پیاوان کەمتر ئامادەن داوای یارمەتی بکەن یاخود باسی کێشەکانی رۆژانەیان بکەن.

ماڵپەڕی بی بی سی ئاماژەی بە کۆمەڵێك لە دیارترینی ئەو حاڵەت و کێشانەی کە تووشی پیاوان دەبن و وادەکەن هەست بە تەنهایی و خەمۆکی بکات، بەڵام دەیشارنەوە و شەرمدەکەن لە باسکردنیان، بەم جۆرە:

١. تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و ژیانی راستەقینە:

تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان کاریگەریی گەورەیان لەسەر تەندروستیی مێشکی مرۆڤ دەبێت، هەرچەندە مرۆڤ کاتی زیاتر بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەسەر ببات زیاتر هەست بە تەنهایی و خەمۆکی دەکات، بەهۆی ئەوەی کەسەکە بەراوردی ژیانی راستەقینەی لەگەڵ بڵاوکراوەکانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەکات.

Related image

٢. هەستکردن بە تەنهایی:

ئەو کوڕانەی لە تەمەنی ١٦ بۆ ٢٤ ساڵیدان زیاتر هەست بە تەنهایی دەکەن، بەڵام پیاوان کەمتر دەتوانن کۆنترۆڵی هەستی تەنهاییان بکەن، زیادبوونی هەستی تەنهاییش کاردانەوەی مەترسیداری بەدواوە دەبێت لە رووی جەستەیی و مێشکییەوە، هەروەها مەترسی تووشبوون بە خڵەفان و نەخۆشییە درێژخایەنەکان زیاد دەکات.

Image result for ‫الشعور بالوحدة‬‎

 ٣. گریان:

بەگوێرەی داتای راپرسییەکی بەریتانی ئاماژە بەوەکراوە، %٥٥ی پیاوان کە تەمەنیان لە نێوان ١٨ بۆ ٢٤ ساڵیدایە وادەزانن کە گریان وایانلێدەکات کەسایەتی پیاوانەییان کەمببێتەوە، ئەمەش وادەکات هەستەکانیان زیاتر لەناخیاندا هەڵبگرن و تووشی کێشەی دەروونی و مێشكیان بکات.

Image result for ‫البكاء‬‎

٤. هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی زیاتر:

هەستکردن بە زۆری ئەرک و هەوڵدانی زیاتر بۆ بەدەستهێنانی پارە و باشترکردنی ژیان دەبێتە هۆی ئەوەی مرۆڤ دۆخی تەندروستیی مێشکی خراپ بێت و بکەوێتە ژێر فشار و دڵەڕاوکێوە.

Image result for ‫المسؤولية  المالیة‬‎

٥. شێوەی جەستە:

یەکێک لە ئەستێرەکانی لەشجوانی کە پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان وتوویەتی: وێڕای ئەوەی کە زۆرینەی کاتەکانم لە هۆڵی لەشجوانیدا بەسەر بردووە، بەڵام ئارەزووم نەکردووە بچمە ئەو دورگەیەوە کە کێبڕکێکەی تێدا دەکرێت، چونکە هیچ شتێك لەوە ناخۆشتر و خراپتر نییە کە بە کەنار دەریادا بڕۆیت و پیاوێك ببینیت کە بە جەستەیەکی نمونەییەوە بەڕێگەدا دەڕوات، کاتێکیش سەیری خۆت بکەیت هەست بکەیت جەستەت ناڕێك و قەڵەوە.

بۆیە ئەمەش بەیەکێکی تر لەو کێشانە داندراوە کە کاریگەری لەسەر دەروونی پیاوان هەیە و تووشی فشار و بیرکردنەوەی زۆریان دەکات.

Image result for ‫شكل الجسم الرجل‬‎

ژ.ن