پێنج نیشانەی سەرەتایی توشبوون بە نەخۆشیی شەکرە

2019-05-15

54450 جار خوێندراوەتەوە

+ -

 نەخۆشیی شەکرە یەکێکە لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان، هۆکارەکەشی بوونی گرفتە لە بەرهەمهێنانی ئەنسۆلین و بەرزبوونەوەی ئاستی شەکرە لە خوێندا، بوونی کۆمەڵێک نیشانەش ئاماژەن بۆ توشبوون بە نەخۆشیی شەکرە.

گۆڤاری "Everyday Health" لە بابەتێکدا لە زاری پزیشکانی تایبەت بە نەخۆشیی شەکرە کۆمەڵێک لە نیشانە سەرەتاییەکانی توشبوون بە نەخۆشیی شەکرەیان خستووەتەڕوو، ئەوانیش:

١- گۆڕانی ڕەنگی پێست، تۆخبوونی ڕەنگی پێستی مل و ژێر باڵ و بن ڕان.

٢- هەستکردن بە وشکبوونی قوڕگ و سورێنچک.

٣- بوونی گرفت لە میزەڕۆ و کۆئەندامی زاوزێدا، ئەویش بەهۆی تێکچوونی مولوولەکانی خوێنە لەو بەشەی جەستەدا.

٤- بوونی خەونی ڕوون و دووبارە و ناخۆش، لەگەڵ خەوزڕان و ئارەقکردنەوەی زۆر لە شەواندا.

٥- درەنگ چاکبوونەوە و ساڕێژبوونی برین، ئەویش بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەکرە، کە ڕێگر دەبێت لە چوونی ئۆکسجین بۆ خوێن، کە کرداری چارەسەربوونی برین دوادەخات.

Related image

ئ.ل