خۆشەوی هیرانی نوێترین کلیپی بڵاوکردەوە

2019-05-15

3339 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هونەرمەندی گۆرانیبێژ خۆشەوی هیرانی نوێترین بەرهەمی هونەریی خۆی بە شێوەی کلیپ بە ناوی "چاو جوان" بڵاوکردەوە.

"چاو جوان" نوێترین کلیپی خۆشەوی هیرانییە، هۆنراوەکەی فۆلکلۆرە و عوسمان شارباژێڕی کاری ئاوازدانانی بۆ کردووە، لە ستۆدیۆی لایڤ کاری دەنگی بۆ کراوە.

سەروەت کوردە کاری دەرهێنانی بۆ کلیپەکە کردووە، سەنعان هەولێری کاری وێنەگرتنی بۆ بەئەنجام گەیاندووە، کاری موزیک و ئەڕەینجمێنتی لەلایەن ئەحمەد هاجاتمەندەوە بۆ کراوە.

خۆشەوی فاروق سدیق ناسراو بە "خۆشەوی هیرانی"، لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری هەولێر لەدایکبووە، لە ساڵی ٢٠٠٣ دەستی بە کاری هونەری کردووە و یەکەم گۆرانیی بە ناوی "هیرانی" بووە، جگە لەوەش چەندین بەرهەمی هونەریی تایبەت بە خۆی هەیە.

ئ.ل