ڤیدیۆ.. ١١٦ بزمار لە ڕیخۆڵەی پیاوێکدا دەرهێنران

2019-05-15

3162 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پیاوێکی تووشبوو بە نەخۆشیی دەروونیی زیاتر لە ١١٦ بزمای قوتدابوو و لەم ماوەیەدا بە نەشتەرگەریی لە ڕیخۆڵەیدا دەرهێنراون.

لە بابەتێکدا ڕۆژنامەی مەیلی بەریتانی ئاماژەی بە پیاوێک کردووە، کە ناوی بهۆلا شانکەرە و خەڵکی وڵاتی هیندستانە، بەهۆی نەخۆشییەکی دەروونییەوە ئالودەی قوتدانی بزماری ٢ ئینجی بووە.

لە بابەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، زۆر سەرسوڕهێنەرە کە تا ئێستا بهۆلای تەمەن ٤٣ ساڵ نەمردووە دوای ئەوەی لە وێنەیەکی ئێکس رەیدا ١١٦ بزماری ئاسن لە ڕیخۆڵەیدا بەدیکرابوون.

ئاماژە بەوەش کراوە، کاتێک لە نەخۆشخانە بووە، پزیشکان بۆیان دەرکەوتووە کە وایەری ئاسنیشی خواردووە، دوای ئەوەش بڕیاریان داوە نەشتەرگەریی بۆ بکەن و گرتەی ڤیدیۆیی نەشتەرگەرییەکەشیان بڵاوکردووەتەوە.

دوای نەشتەرگەرییەکە بهۆلا تەندروستیی بەرەو باشبوون ڕۆیشتووە و براوە بۆ نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە نەخۆشیی دەروونیی و ئێستاش لە ژێر چاودێریی پزیشکدایە.

ئەمەش گرتەی ڤیدیۆیی نەشتەرگەرییەکەیە:

At least 116 iron nails measuring around two-and-a-half inches long, which miraculously did not pierce his stomach, were recovered from the 43-year-old's body

The team of doctors filmed the gruesome procedure

They retrieved around 116 nails from his intestine

Bhola Shankar, who is believed to be schizophrenic, is recovering well after the lengthy operation

ز.ن