دیاردەیەکی گەردوونیی دەگمەن دەردەکەوێت

2019-05-15

5139 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گەردوونناسان خەڵکی ئوسترالیایان ئاگارکردووەتەوە لە بارەی چۆنیەتی بینینی ڕووناکییە گەردوونییەکانی ئۆرۆرا کە ڕەنگە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بن.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی USAToday ئاماژەی بە ڕوودواوێکی گەردوونیی دەگمەن کردووە، کە لە کاتژمێری ١٠ی بەیانییەوە بۆ ٢ی شەو بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە چەند ناوچەیەکی وڵاتی ئوسترالیا و بەستەڵەکی باشوور و تاسمانیاندا دەردەکەوێت.

لە بابەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ڕووداوەکە چەند ڕووناکییەکی ڕەنگاوڕەنگە بە ناوی ئۆرۆرا و زۆر کات تەنها لە نزیکی جەمسەرەکانی باکور و باشوری زەوییەوە دەبینرێن.

دکتۆر جین یەنگی پسپۆڕی کەشوهەوای گەردوونیی باسی لەوە کردوووە، چەندین ڕەنگی گەش ئەگەریان هەیە لە نزیک جەمسەرەکان دەربکەون کە بەهۆی زیادبوونی چریی ڕووناکییە گەردوونییەکانەوە دروست دەبن.

گەردوونناسان باس لەوە دەکەن، ئەم ڕووداوە کاتێک دروستدەبێت کە گەردیلە کارەباییەکانی خۆر دەچنە ناو خولگەی زەوییەوە، پێشیانوایە ئەم ڕووناکییە سەرنجڕاکێشانە لە سبەی شەوەوە دەربکەن و ماوەی دوو شەو بەردەوام بن، باشترین کاتیش بۆ بەدیکردنی ئەم  ڕووداوە گەردوونییە لە نێوان کاتژمێر ١٠ی بەیانی و دووی شەوە.

A rare aurora, also known as the southern lights, may be visible from certain parts of Australia for the next two nights

The fascinating phenomenon occurs when electrically charged sun particles enter the Earth's atmosphere and collide with gas particles emitting lights

BoM suggests the best way to view an aurora today or Thursday is at night time, with little cloud cover, no bright moon and minimal light pollution

 ز.ن