ڤیدیۆ.. منداڵێك بە خەوتووی لە نهۆمی ١١ باڵەخانەیەک بەردەبێتەوە و رزگاری دەبێت

2019-05-15

75062 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کامێرای چاودێری هۆتێلێك ڤیدیۆی ساتی کەوتنی منداڵێكی تەمەن پێنج ساڵی تۆمارکردووە کە بە خەوتوویی بەڕێگادا دەڕوات و لە بەرزی ٣٠ مەترەوە بەردەبێتەوە.

ماڵپەڕی زە میرەری بەریتانی ئاماژەی بەوەکردووە، رووداوەکە لە شاری باتا لە تایلاند روویداوە لە هۆتێلی "D Varee Jomtien Beach Hotel"، کە باوکی ئەو منداڵە لەگەڵ هاوڕێکانی بەمەبەستی ئاهەنگگێڕان بە دەرچوونیان لە زانکۆ کۆبووبوونەوە.

لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کە منداڵەکە بەنهۆمەکەدا دەسوڕێتەوە و دەیەوێت بچێت بۆ ژوورەکەی بەڵام دەرگاکەی داخراوە، دواتر منداڵەکە دەچێتە سەر بالکۆنەکە و بە شیشەکاندا سەردەکەوێت و بەردبێتەوە.

پاش کەوتنە خوارەوەشی دەستێك و قاچێکی منداڵەکە شکاوە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری ورددایە.

دایکی منداڵەکەش وتوویەتی: وابزانم ئەو نەیزایوە کە ژوورەکەی بەجێهێشتووە تا بەخەبەرهاتووەتەوە و هەموو رێگەیەکی گرتووەتەبەر بۆ گەڕانەوە بۆ ژوورەکەی.

ژ.ن