کتێبخانەی گشتی سلێمانی پێشبڕکێی خوێندنەوەی کتێب رێکدەخات

2019-05-09

1692 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کتێبخانەی گشتی سلێمانی پێشبڕکێی خوێندنەوەی کتێب رێکدەخات و سەرکەوتووەکان خەڵات دەکات.

ناونوسین بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕکێکە لە ڕۆژی ٦ی ئایار دەستیپێکردووە و تا ٢٠ ی حوزەیران بەردەوام دەبێت.

ئەم پێشبڕکێیە پڕۆژەیەکی درێژخایەنە بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام دەبێت.

کتێبخانەی گشتی سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوک ئاماژەی بەوە کردووە، پاش ئەوەی ئاستەکان بەپێی تەمەنەکان جیا دەکرێنەوە، هەر ئاستێک و کتێبێکی بۆ دیاری دەکرێت و لە ماوەی ئەو مانگەدا لە کتێبخانەی گشتی دەیخوێنێتەوە.

دواتر بەسەرپەرشتیی لیژنەیەکی تایبەتمەند بەشداربووان (ئەوانەی کتێبەکەیان خوێندووەتەوە) لە چەند خولەکێکدا خوێندنەوە و تێگەیشتنی خۆیان بۆ کتێبەکە دەخەنەڕوو. پاشان ١٠ لەو کەسانەی باشترین خوێندنەوەی لەسەر کتێبەکە پێشکەش کردووە، خەڵاتی مادی و مەعنەوییان پێدەبەخشرێت.

کتێبخانەی گشتی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم چالاکییە بەمەبەستی هاندانی خەڵکیە بۆ خوێندنەوە و بەکولتورکردنی خوێندنەوە.

Image may contain: text