ڤیدیۆ.. ئەختەبووتێک هێرشی کردە سەر ئەو کچەی کە دەیویست بە زیندوویی بیخوات

2019-05-09

77934 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کچێک لە کاتی خواردنی ئەختەبووتێکدا بە زیندوویی، لەلایەن ئەختەبووتەکەوە هێرشی کرایە سەر و بریندار بوو.

لە ڤیدیۆیەکدا دەرکەوتووە، کچێک لە پەخشی ڕاستەوخۆی ماڵپەڕێکی چینیدا لە لایەن ئەختەبووتێکەوە هێرشی کرایەسەر دوای ئەوەی هەوڵیدابوو بە زیندووی بیخوات.

ماڵپەڕی بۆردپاندا گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردووەتەوە، کە لە ماڵپەڕی بەناوبانگی چینی "کواشاو"ی تایبەت بە بڵاوکردنەوەی کورتە ڤیدیۆوە وەرگیراوە و تێیدا کچێک تووشی ڕووداێکی سەیر بووە لە کاتی خواردنی ئەختەبووتێک بە زیندوویی.

لە بابەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، كچەکە نازناوی "Seaside Girl Little Seven" هەیە لەسەر ماڵپەڕەکە و بە پەخشی ڕاستەوخۆ دیمەنی خواردنی ژەمێکی رۆژەکەی نیشاندابوو و تووشی رووداوێکی چاوەڕواننەکراو بووە.

لە ڤیدیۆکەدا دیارە، کچەکە هەوڵی ئەوە دەدا پەلەکانی ئەختەبووتەکە لە دەموچاوی لێبکاتەوە و لە هەمان کاتدا دەڵێت، "ناتوانم لێیکەمەوە و بەئازارە".

لە کۆتاییدا ئەختەبووتەکەی لە دەموچاوی لێکردووەتەوە و بە هۆی ڕووداوەکەشە دەموچاوی تووشی هەڵئاوسان و سووربوونەوە بووە و بریندار بووە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش لە کۆتایی ڤیدیۆکەدا دەڵێت، "لە ڤیدیۆی داهاتوودا دەیخۆم".

ئەمەش گرتە ڤیدیۆییەکەیە:

ز.ن