لەبەر ئەم هۆراکانە ئەو پەیمانانەی بە منداڵەکەتی دەدەیت بەجێی بهێنە

2019-05-08

3256 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دایکان رۆژانە چەندین پەیمانی جۆراوجۆر بە منداڵەکانیان دەدەن تا بەقسەیان بکەن و گوێڕایەڵبن، کاتێك ئەم پەیمانانەش دەشکێنن و نایبەنە سەر منداڵەکانیان بێهیوا دەبن و رەنگە کاریگەری لەسەر لایەنی دەروونیشیان جێبهێڵێت.

ماڵپەڕی لوبنان ٢٤ ئاماژەی بە پێنج هۆکار کردووە کە واتلێدەکات هیچ کات ئەو پەیمانانەی بە منداڵەکەتی دەدەیت نەشکێنیت و ئەگەر نەتتوانی بەجێیبێنیت داوای لێبوردن لە منداڵەکەت بکەیت، بەم جۆرە:

١. بەو جۆرە فێری دەکەیت متمانەت پێنەکات.

٢. هەرجارێك پەیمانەکەت دەشکێنیت بێهیوا دەبێت لە قسەکانت.

٣. منداڵ لەم کاتەدا هەستدەکات کە گرنگی پێنادرێت.

٤. بەمجۆرە وایلێدەکەیت متمانەت پێنەکات.

٥. فێری دەکەیت پەیمان نەباتە سەر و پەیمانشکێن بێت.