ئەو خۆراکانە چین کە پێویستە ژنانی دووگیان بیخۆن؟

2019-05-08

6612 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زۆرینەی خەڵکی ئاگادارن کە پێویستە سیستمێکی خۆراکیی تەندروست بخورێت لە کاتی پڕۆسەی دووگیانییدا، بەڵام لەم کاتەدا داواکارییەکانی جەستە بە شێوەیەکی بنچینەیی دەگوڕن و واباشە بەشێوەیەکی گشتی پڕۆتینات، ڤیتامینات و کانزاکان زیادبکرێن.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی برایتساید ئاماژەی بەو خۆراکە گرنگانە کردووە، کە دەبێت لە کاتە جیاوازەکانی نۆ مانگی دووگیانییدا بخورێن و هەمووی لە لایەن پسپۆڕانی بواری خۆراکییەوە خراونەتەڕوو، لەوانە:

-لە هەفتەی ١ بۆ ٤:

Which Foods Pregnant Women Need to Eat Week by Week to Have a Healthier Baby

ئەو خۆراکانە دەوڵەمەندن بە "ترشی فۆلیک"، لەوانە، هێلکە، زەوزەوات بەگشتی، برۆکلی و پاقلەمەنییەکان.

-لە هەفتەی ٤ بۆ ١٢:

Which Foods Pregnant Women Need to Eat Week by Week to Have a Healthier Baby

زیادکردنی پڕۆتینات، لەوانە، شیرەمەنییەکان، هێلکە، گۆشتی سوور و گۆشتی ماسی وەک سەردین و سەلەمۆن.

-لە هەفتەی ١٢ بۆ ٢٨:

Which Foods Pregnant Women Need to Eat Week by Week to Have a Healthier Baby

ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە "بێتا کارۆتین و DHA"، لەوانە، ماسی سەردین، گوشتی سوور (جگەر)، شیر، ماست، پەنیر، گێزەر، سپێناخ، پەتاتەی شیرین.

-لەهەفتەی ٢٩ بۆ ٤٠:

Which Foods Pregnant Women Need to Eat Week by Week to Have a Healthier Baby

ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین K، لەوانە، هێلکە، شیر، برۆکلی، مۆز، چەرەسات، پەنیر، ئەڤۆکادۆ، تووتڕک و سپێناخ.

ز.ن