ئەم شێوازی دانیشتنە منداڵان تووشی کێشەی تەندروستیی دەکات

2019-05-07

83560 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پسپۆڕانی بواری تەندروستیی ئاماژەیان بەوەکردوە کە دانیشتنی منداڵان بە شێوەی "W" تووشی کێشەی تەندروستییان دەکات.

ماڵپەڕی زە سەنی بەریتانی ئاماژەی بەوەکردووە، پسپۆڕان دەڵێن ئەم جۆرە دانیشتنە لە ناو منداڵاندا باوە، بەجۆرێکە کە منداڵ قاچی جوتدەکات و بە بەربڵاوی لەسەریان دادەنیشێت.

دانیشتنی منداڵان بەم جۆرە لە تەمەنی دوو ساڵییەوە دەبێتە هۆی تێكچوونی هاوسەنگی جەستەییان و شێوەی گەشەیان تێكدەدات، هەروەها ئەم شێوازی دانیشتنە کاریگەریی لەسەر وەستان و راکردن و بازدانی منداڵ دەبێت و کێشە لە حەوزیدا دروستدەکات.

لەو بارەیەوە پسپۆڕی بەهێزکردنی ئێسك، ئافنی تریفدی ئەوەی روونکردووەتەوە، دانیشتنی منداڵان بەشێوەی W ، دەبێتە هۆی ئەوەی منداڵان تووشی هەندێك کێشەی تەندروستیی ببن، ئەگەری هەیە بەدرێژایی تەمەنیان بەردەوام بێت.

هەروەها دانیشتن بەو شێوەیە بۆ ماوەیەکی زۆر ئەگەری هەیە فشار بخاتە سەر مل و شانەکان و بەشی سەرەوەی پشت.

بۆیە پسپۆڕان رێنمایی دەدەن بەوەی هانی منداڵ بدرێت بەو جۆرە دانەنیشن و شێوازی دانیشتنیان بگۆڕن.

ژ.ن