ڤیدیۆ.. منداڵێکی چوار ساڵان لە ناو بیرێکی قوڵدا ڕزگارکرا

2019-05-05

19382 جار خوێندراوەتەوە

+ -

منداڵێکی چوار ساڵان لە شاری چانگژاوی چینی کەوتبووە ناو بیرێکی قوڵەوە و لە ڤیدیۆیەکەدا ساتی ڕزگارکردنی منداڵەکە نیشاندراوە.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی ئەی بی سی ئاماژەی بە گرتەیەکی ڤیدیۆیی کردووە، کە تیایدا تیمێکی ئاگرکوژێنەوە و فریاکەوتن بە هانای منداڵێکەوە چوون کە لە ناو بیرێکی قوڵدا گیری خواردبوو.

لە ڤیدیۆکەدا دیارە، خوشکی منداڵەکە گوریسێکی بۆ منداڵەکە درێژکردووەتەوە کە لە جلوبەرگ دروستکراوە و منداڵەکەش بە توندی خۆی بە گوریسەکەوە گرتووە.

هەروەها دەرکەوتووە، تیمێکی ئاگرکوژاندەوە و فریاکەوتن بەهانای منداڵەکەوە دێن و یەکێکیان دەچێتە ناو بیرەکەوە و بە هێواشی خۆی دادەبەزێت، دوای ئەوە منداڵەکە لەگەڵ خۆیدا دەهێنێتە سەرەوە و بە سەلامەتی منداڵەکە ڕزگار دەکرێت.

لە بابەتەکدا ئاماژە بەوە کراوە، خوشکی منداڵەکە جلوبەرگی بە تەنافەوە کردووە کاتێک گوێی لە دەنگی منداڵەکە بووە لە ناو بیرەکەدا.

بە خێرایی منداڵەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام هیچ برینێکی پێوە نەبووە و لە بارێکی تەندروستیی باشدا بووە.

ئەمەش گرتەی ڤیدیۆیی ساتی ڕزگارکردنی منداڵەکەیە:

 ز.ن