کۆنترین مرۆڤی مۆمیاکراو لە میسر نەبووە

2019-05-02

21160 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یەکەمین نەتەوە کە دەرکەوتبێت مردووەکانیان مۆمیاکردبێت لە دوورترین و وشکترین شوێنی سەرزەوی ژیاون و وڵاتی میسر نییە.

بەپێی ماڵپەڕی سی ئێن ئێن، ٥٠٠٠ ساڵ پێش زاین خەڵکانی چینچارۆ توانیان گەشە بە تەکنیکی مۆمیاکردن بدەن بۆ مردووەکانیان.

ئەمەش بە نزیکەی ٢٠٠٠ ساڵ پێش میسریە کۆنەکانە، لە کاتێکدا میسریە کۆنەکان کۆمەڵگایەکی کلتوری ناڕیک و پێک بوون و ئاڵۆز بوون بەپێی پلەوپایەی کۆمەڵایەتی مردووەکان مۆمیا دەکران بۆ نمونە فیرعەونەکانیان، بەڵام خەڵکانی چینچارۆ کاری ڕاو و شکاریان دەکرد پێش دروستکردنی کەلوپەلی سیرامیک، واتە کەلوپەلی دروستکراو لە گڵی سورەوەکراو و زیاتر ڕێزی مردووەکانیان دەگرت و بەپێێ توانا هەموو تاکەکانیان مۆمیا کردووە نەک تەنها سەرکردە و کەسانی سەروەتمەند.

04 Chinchorro mummies

گۆڕەکان دەکەونە باکووری شاری ئەریکاوە و لە دۆڵی ئەزاپا لەناو دێهاتێکی بچووک بە ناوی( سان میگێل دی ئەزاپا San miguel de azapa)  دۆزرانەوە، نزیکەی ٣٠٠ جەستەی مۆمیاکراوی تیادابووە، بەڵام ئێستا تەنها ١٠% نمایش دەکرێت تاوەکو بەهۆی نەبوونی شوێنی گونجاو بۆ هەڵگرتنیان لە فەوتان و ڕزین بپارێزرێن.

12 Chinchorro mummies

ماریلا سانتۆس شارەزا لە بواری هەڵگرتن و پاراستنی مۆمیاکراوەکان دەڵێت، "ئەمانە گەنجینەیەکی باشی وڵاتەکەن و زۆربەی بابەتەکان دەگەڕێتەوە بۆ مەراسیمی بەخاک سپاردن، هەندێک لە مۆمیاکراوەکان ڕەگەزی مێن کە بە ماسکی گڵ دەموچاویان دادەپۆشرا و هەندێک لە مۆمیاکراوان باڵیان بۆ دروستکراوە".

05 Chinchorro mummies

لە سەرەتادا تەنها منداڵەکانیان مۆمیا کردووە و بە شێوەیەکی  گشتیی ئەندامەکانی ناوەوەی لەشیان بەتەواوی جیادەکردەوە و پاشان جۆرە مادەیەکیان تێدەکرد بۆ ووشک کردنەوەی پێستەکان و دوای ئەوە دەیاندورینەوە.

11 Chinchorro mummies

هۆکاری ئەوەی کە تا ئێستا ئەو مۆمیاکراوانە نەدۆزراونەتەوە و پاشان نەپارێزراون، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی وڵاتی شیلی گرنگیان بەم گەنجینە بەنرخانە نەداوە.

بێرناردۆ ئاریازا، زانای ئەنسرۆپۆلۆجی فیزیایی (کە یەکێکە لەو زانایانەی گرنگی بە پەرەسەندن و لایەنی بایۆلۆجیکی مرۆڤەکان دەدات) زیاتر لە ٣٠ ساڵ لیکۆڵینەوە لەسەر مۆمیاکراوەکان دەکات و باسەی لەوە کردووە، "ئەم مۆمیاکراوانە هاوڵاتیانی سەرەتایی ناوچەی ئەتاکاما بوون،ئ ەوان زۆر پێشکەوتوو نەبوون بەڵام گرنگیان بە مردووەکان داوە و بە پیرۆزیان زانیون".

13 Chinchorro mummies

 زانای ئەلمانی ماکس ئوهڵ لەسەدەی ڕابردوودا لەدوای بارانبارینێکی زۆر بۆ یەکەمجار ئەم مۆمیاکراوانەی دۆزییەوە و لاشەکانی ئەم مۆمیاکراوانەی لەنزیک کەنارەکاندا بەدی کردووە، بەهۆی ووشکی ئاو و هەوای ئەو ناوچەیەوە تا ئێستا ئەم مۆمیاکراوانە ماون.